پۆلیسى سلێمانى
دەستگیرکردنى شەش تۆمەتبارى راگەیاند، کەلەکافتریایەکدا شەڕیانکرد و دواتر تەقەیان
کردبوو.
ئەمڕۆ هەینی
١٣ی ئایار، بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس دوای ئەوەی لەناوکافتریایەکدا لەنێوان جەند
گەنجێکدا شەر روودەدات دواتر دەنگی تەقە دەبیسترێت مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن
و بنکەی پۆلیسی بەختیاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو لە ئاکامدا، تونرا شەش تۆمەتبار
دەستگیربکرێت لەگەڵ چوار ئوتومبێلدا کە بە تۆمەت بارەکان بووە، دەستیشگیراوە بەسەر
چەکێکدا لەجۆری دەمانچە.
تۆمەتبارەکان بەناوەکانی
ب، ڕ، ع لەدایکبووی
1991
ب، ڕ، ع لەدایکبووی
1996
د، ع، ح لەدایکبووی
1998
ڕ، ڕ، ع لەدایکبووی 1989
ڕ، م، ص لەدایکبووی
1996
ش، ف، ج لەدایکبووی
1998
لە ئێساتادا بەبڕیاری
دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.