ئەو شەڕەی لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر روویدا پۆلیس روونیکردەوە کە مامێک براکەی و دوو برازای خۆی کووشتووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەو خێزانەی کە سیانیان لێکوژراوە ئەوانیش هاتوونەتە دەست و کوڕێکی مامەکەیان کوشتووە".
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە"
رووداوەکە کاژێر ٧:٣٠ ئێوارەی رۆژی هەینی لە گوندی کەوڕەبەن لە شارۆچکەی رزگاری لە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر روویداوە".
هۆگر عەزیز دەشڵێت "شەڕەکە لە سەر کێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو برادا روویداوەو جگە لە کوژرانی چوار کەس، دوو تۆمەتباریش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون."
پێشتر ئەم دووبرایە کێشەیان هەبووە، یەکێکیان لەبەر کێشە جێهێشتووە و ئەمڕۆ بەسەردان گەڕاوەتەوە و ئەو شەڕە روویداوە".
ئەمشەو
لە هەواڵێکدا " سپی " رووداوەکەی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە.