نرخی نەوت ڕووی لە بەرز بوونەوەکرد

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١١١ دۆلارو ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٧ دۆلارو ٤٥ سەنت بوو.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١١٠ دۆلارو ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٦ دۆلارو ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری دەرکرد کە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزی.



AM:08:42:14/05/2022