نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکار بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١١٣ دۆلارو ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، دوێنێ بەیانی بە ١٠٦ دۆلارو ٦٠ سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١١٣ دۆلارو ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ بەیانی بە ١٠٩ دۆلارو ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری دەرکرد کە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزی.


AM:08:42:17/05/2022