شارەزایەکی بواری كه‌شناسی پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ خۆڵبارین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئاسمانی ھه‌رێم به زۆری ساماڵ و كه‌مێك په‌ڵه ھه‌وری ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌رێژه‌ی یه‌ك تا دوو پله به‌رزترده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ٣٠ و نزمترین پله‌ش ١٧ پله‌ی سیلییزی ده‌بێت، ھه‌ولێر ٣٢ به ١٩ پله ، دھۆك ٣١ به ١٨ پله ، ھه‌ڵه‌بجه ٣٢ به ١٨ پله ، كه‌ركوك ٣٤ به ٢٣ پله ده‌بێت، له ناوچه‌كانی گه‌رمیان ٣٦ به ٢٣ پله ئه‌بێت، له سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین ٣٠ به ١٨ پله ئه‌بێت، هه‌روه‌ها له سنوری ئیداره‌ی سۆران ٢٩ به ١٧ پله ئه‌بێت، خێرای با له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره مامناوه‌ند و چالاك ده‌بێت به‌خێرای ١٥ تا ٣٥ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه تا سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی ئاینده به‌رده‌وامی ئه‌بێت، دوباره بارسته ھه‌وایه‌كی فێنك له شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو كاریگه‌ری ئه‌بێته‌وه له سه‌ر نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ئه‌گه‌ریشی ھه‌یه كه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین جارێكی دیكه ناوچه‌كه بگرێته‌وه كه له‌ده‌ره‌نجامی كاریگه‌ری به‌رده‌وامی ھاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و بارسته فێنكانهوه سه‌رھه‌ڵئه‌دات كه له‌كۆتای مانگی ڕابردوه‌وه تا ئێستا جارجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كانمان ھه‌بوه، به‌ھۆیه‌وه ناجێگیریهكی زۆر له به‌رزی و نزمی پله‌كانی گه‌رما ڕووئه‌دات.