دەستەی سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە

بەمەبەستی دانانی بەرنامەی کار و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی  دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن گفتوگۆ دەکرێت. 

بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دوای کۆبوونەوەکەیان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردن و دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە. 
 
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی راگرتووە و هیچ کۆبوونەوەیەکى ئەنجام نەداوە.


AM:09:37:17/05/2022