نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزای کەلار ڕایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو پیاوێک گیانی لەدەستدا و دوای چەند خولەکێک کوڕەکەشی گیانی لەدەستدا".
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" باوک و کوڕێک لە ماوەی چەند خولەکێکدا گیانیان لەدەستداوە، کە ئەمەش ڕووداوێکی دەگمەن بووە بۆ بەشی فریاکەوتن".
بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکە، دوای ئەوەی باوکەکە تووشی حاڵەتێکی کتوپڕ بووە و گیانی لەدەستداوە کوڕەکەی گەیاندوویەتییە نەخۆشخانە بە مەبەستی ڕزگارکردنی، بەڵام لە چەند خولەکێکدا و کەمتر لە نیو کاتژمێر کوڕەکەش گیانی لەدەستداوە.