بەهۆی خۆڵبارینەوە لە بەشێک لە پارێزگاکان ئەمڕۆ کرایە پشوو

بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین و چڕییەکەی، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێم پشووی فەرمی راگەیەندرا.

بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین و کارگەرییەکەی ئەمڕۆ لە هەر یەک لە پارێزگاکانی (بەغدا و زیقار و واست و بەسرە و ئەنبار و موسەنا و بابل) کرایە پشووی رەسمی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و بنکە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان دەوامی فەرمی دەکەن.

هەروەها ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەوامی ناوەندەکانی خوێندن راگیراوە و تاقیکردنەوەکان بۆ سبەینێ چوارشەممە دواخراون. 


AM:10:30:17/05/2022