بەهۆی خۆڵبارینەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەندروستیی ئەو پارێزگایە رایگەیاند " ئەگەر راگرتنی دەوام پێویست بکات ئەوە دەسەڵاتی پارێزگایە و ئێمە هەر پێشنیار دەکەین".
سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند "اگەیاندنی پشوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دەسەڵاتی پارێزگاردایە بە هەماهەنگی لەگەڵ تەندروستی و کەشناسی و پێویستی بە پلان هەیە."
لە درێکەی قسەکانیدا وتیشی، "وەک تەندروستی چاودێری دۆخەکە دەکەین و ئەگەر پێویست بکات لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە نوسراو بەرزدەکرێتەوە بۆ پارێزگار، بەڵام تاوەکو ئێستا پێویستی بە ڕاگەیاندنی پشوو نەکردووە."
لە کەرکوک و زۆر پارێزگای عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە دەوام راگیراوەو کراوەتە پشووی فەرمی.
ئەوە لە کاتێکدایە کەشناسی پێشبینی دەکات لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وردە وردە خۆڵبارینەکە لاوازبێت و نەمێنێت.