لە راگەیاندراوێکدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لەبارەی موڵکدارێتی بیرە نەوتەکانەوە وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوەو دەڵێت"ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی دوای یاسای ژماره ٢٢ی نه‌وت و گاز-ی په‌رله‌مانی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه".
دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە رایگه‌یاند، " مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆسیه‌ی نه‌وت و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق ساڵی ٢٠٠٥ یه‌كده‌گرێته‌وه، مادده‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧، كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق ناكۆك نییه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادده‌ی ١١٩ و ١١٢ی ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه "حكومه‌تی فیدراڵی له‌و كێڵگانه‌ی ئێستا هه‌ن ئیداره‌ی نه‌وت و گاز ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان، تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌موو عێراق دابه‌ش بكرێت، له‌گه‌ڵ پێدانی پشكێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا رێكده‌خرێت"، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌كه به پێی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه به‌رده‌وام بێت."
" ئەمە پێویستی بەوەیە، کە ئەو کێڵگە نەوتییانەی لە دوای ساڵی (٢٠٠٥) لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، بكه‌ونه ژێر به‌رپرسیاره‌یه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستوور ئاماژه‌ی ته‌نیا به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئێستا "ئه‌و كات" كردووه، كه به‌ر له ساڵی ٢٠٠٥ هه‌بووه، به‌ڵام كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای ساڵی ٢٠٠٥ كاری له‌سه‌ر كراوه، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧، كه پشتی به ده‌ستووری عێراق به‌ستووه، هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی ئه‌و كێڵگانه ده‌كات و یاساكه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق هیچ ناكۆكییه‌كی تێدا نییه".( وەک عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن، دەڵێت).