شەڕێكی قورس لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای
توركیا لە ناوچەی برادۆستی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕوویدا و زیانی
ماددی و گیانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پێکدادانێکی قورس لە نێوان
پەکەکە و سوپای تورکیا دروست بوو، لە ئاکامدا شەڕەكە زیانی مرۆیی لە هەردوولا هەیە
و زیانی ماددی بەر ماڵەكان كەوتووە و ترس و دڵە ڕاوكێی لە ناو دانیشتووانی ناوچەكەدا
دروستكردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەست سپی کەوتووە، ژمارەیەك
تەرم لە نێو گوندەكە بەجێماون كە لە شەڕەكەدا كوژراون.