وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم، یگه‌یاند،
پاش ئه‌وه‌ی كه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه کارەبای ٤٨ کاتژمێری درایە هاوڵاتیان،
ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته شاری هه‌ولێر.
ئەمڕۆ ١٧ی ئایار سێشەممە، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح
وه‌زیری كاره‌با له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، پڕۆژه نوێیه‌كانی كاره‌بای خسته‌ڕوو، كه به مه‌به‌ستی پشتگیریی له
پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌سه‌ر
ئاستی پارێزگاكان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد.
هەر له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با رایگه‌یاند،
"ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی كه به‌رهه‌مدێت، له ڕێگه‌ی پشكنینی ٤٨ كاتژمێری له‌سه‌ر
ئاستی پارێزگاكان تێست ده‌كرێت و پشكی پارێزگاكان دیاریده‌كرێت".
وتیشی، "ئه‌مڕۆ تێسته‌كه بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر له هه‌ولێر ده‌كرێت و له‌م ماوه‌یه‌دا،
پارێزگای هه‌ولێر كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریی ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی كه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه
کارەبای ٤٨ کاتژمێری تێست كرا".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ش وتی "كاره‌با سێكته‌رێكی
خزمه‌تگوزارییه و بۆ خه‌ڵكه و پێویسته هه‌موان پاڵپشتی له كار و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی
كاره‌با بكه‌ن".