شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، "لە ئێستادا شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ وڵاتی کوەیت و سعودییە گرتووەتەوە و رۆژی هەینی داهاتووش کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە لە عێراق و هەرێم دەردەکەون".


دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد " ئەمڕۆ سێشەممە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەردوو وڵاتی کوەیت و سعودییەی گرتەوە و بەوهۆیەشەوە لە ئێستادا کەشوهەوای ئەو وڵاتە گۆڕاون بۆ خۆڵبارین و مەودای بینینین-یش کەمبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش گەشتی فڕۆکەخانەکانی ئەو دوو وڵاتە راگیراون تاکو کاتی ئاسایبوونەوەی کەشوهەوا لە وڵاتەکەیاندا".

 

 هەرلە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی سعودییە و کوەیتی گرتووەوە رۆژی هەینی داهاتوو دەگاتە عێراق و کاریگەرییەکانی لە وڵاتدا دەردەکەون.


هەروەها وتیشی " لە رۆژی هەینی داهاتووەوە جارێکی دیکە رێژەی خۆڵبارینەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاددەکات و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ تۆزاوی و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە".





PM:06:35:17/05/2022