ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەرز بكاتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیری عێراق، راسپاردە بۆ ئەنجومەنی وەزاری ئابوری پەسەندكراوە بۆ ئەوەی نرخی وەرگرتنی هەر تەنێك گەنم بۆ ٨٥ هەزار دینار بەرزبكرێتەوە كە پێشتر ٧٥٠ هەزار دینار بووە.
هەروەها رێبوار ئەورەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و ئەندانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "وەك پێشتر باسمان كرد كە ٥٠ یان ١٠٠ هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك گەنم زیاد دەكرێت، ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕیاریدا بری ١٠٠ هەزار دینار بۆ نرخی گەنم زیاد بكرێت، بەوەش ئەمساڵ هەر یەك تەن گەنم بە بری ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت".