گەنجێكی تەمەن 18 دوای ئەوەی بۆ وێنەگرتن لەگەڵ دوو هاوڕێیدا دەچنە زێی گەورە لە سنووری ناحیەی كەلەك، پێی خلیسكاوە و كەوتۆتە ناو ئاوەكەوە و خنكاوە و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.
دانیال محەمەدی 18 ساڵ، رۆژی هەینی بۆ وێنەگرتن لەگەڵ دوو هاوڕێیدا چوونەتە سەر زێی گەورە و كەوتووەتە نێو ئاوەكەوە، لەو كاتەوە تیمەكانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتیان دەستیان بە گەڕان كرد بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی و ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزییانەوە.
د. هێرش سەعید تەرجانی، بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای خەبات رایگەیاندووە "ئەمشەو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خەبات ئاگاداركرایەوە لە دۆزینەوەی تەرمی دانیاڵ، دەستبەجێ تیمێك و ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنەكە كران و تەرمەكە گواسترایەوە بۆ دادپزیشكی و دواتریش رادەستی كەسوكاری كرایەوە".