"دەبێت بەغداد جگە لە ٢٠٠ ملیار دینارەکە پارەی زیاتریش بە هەرێم بدات"

ئەندامێکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە‌ ئەم بابەتە هەڵسەنگێنێت، ئێمە لەو باوەڕداین ئەم پارە ناردنە بۆ هەرێم بە دروست‌ بڕیار دەدەن و جگە لەوە دەبێت پارەی زیاتریش بدەن بە هەرێم". 

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" بابەتی ٢٠٠ ملیارەکە حەز دەکەم ئەوە بڵێم خاڵی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت مووچەی فەرمانبەران دوابخات لەبەر ٢٠٠ ملیارەکە چونکە ٢٠٠ ملیار پارەیەکی زۆر کەمە ١٣٥-١٣٧ ملیۆن دۆلار دەکات لەکاتێکدا مووچەخۆری هەرێمی کوردستان باسی ژمارەیەکی گەورەیە ئەمە بیانووە، جیاوازی زۆر بووە لە نرخی نەوت و لەداهاتی ناوخۆ و لەخاڵی سنوری و لەباج و لە زۆرشتی تریش حکومەتی هەرێم هەندێکی شتی لێکدانی حەوت قات کردووە ئیتر چ نرخی نەوت بێت چ نرخی کاڵا و ئەو شتانە بێت چ باجەکان بێت هەمووی زیادی کردووە ئەمە بیانویەکی بێ مانایە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بابەتی ٢٠٠ ملیارە‌ بەڕاستی نە پەرلەمانی کوردستان نە پەرلەمانی بەغداد هیچی لێ نازانێت کە پێناسەی ئەم ٢٠٠ ملیارە چیە؟ ئەمە ڕێککەوتنێکی نهێنیە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەندێکجار پێی دەڵێن سلفەیەکە یان پێی دەڵێن قەرزێکە یان پێی دەڵێ هاوکاریەکە هەندێک جار پێی دەڵێن بەشێکە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئێمە وەکو ڕێککەوتنەکە نازانیین چییە لە لیژنەی دارایی بووم لە خولی ڕابردوو.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشیکردەوە، هەتا ئێستا هەرێمی کوردستان ئەم ٢٠٠ ملیارە وەردەگرێت بەشه ‌مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ تەواو دەکات، پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئایا مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەشی لە بودجەی دەوڵەتی عێراقی هەیە یان نا؟ وەڵامەکەی بەڵێ هەیە، ژمارەی مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێم لەناو بودجەی عێراق ٦٨٢٢١ کەسن ئەگەر بەشی پارەی ئەمان باس بکەین مانگانە دەبێت یەکەمجار ٢٠٠ ملیارەکە بنێرن، مووچەی فەرمانبەران نابێت ببێت بە بەشێک لە وەرقەی فشار و ململانێی سیاسی و سزدانی یەکلای تر حکومەت بۆ حکومەتێکی تر بەمووچەی فەرمانبەران، چونکە ئەوکاتەی ناوچەی سونی هەموو چووە دەستی داعش حکومەتی عێراق نەهات مووچەی فەرمانبەرانی ژێردەستی داعش ببڕێت بەبیانووی ئەوەی کە داعش حوکومەتێکی تیرۆریستیە و لەدەرەوە هاتووە لانی کەم ئێمە وەکو کورد نە ئیرهابین و ئێمە له ‌دەرەوەش نەهاتووین، بەڵکو بەشێکین لەعێراق ئیتر کە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی موسڵ و سەڵاحەدینی نەبڕی چۆن ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی ڕادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی دەبڕێت؟. 

دەشڵێت" من لەو بڕوایەدام ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە‌ ئەم بابەتە گفتوگۆ ‌بکات ئێمە لەو باوەڕەین ئەم پارە دروستە بدەن و دەبێت پارەی تریش بدەن تەواوکەری ئەم پارەیەش کە ٦٨٢٠٢١ یە چۆن بڕیاری نەوت و گازەکەیدا بەبێ موراعاتی لایەنی حکومەتی هەرێم بەناوی دەستور قسەیان کرد دەبێت لەهەمانکاتدا دەستوورانە قسە بکەن لەم بابەتەش کە ماددەکانی ١٥ و ١٦ و ٣٠ ی دەستور دەڵێت هەر کەسێکی عێراقی مافی هەیە بە کەرامەت و بە ئازادانە و بێمنەتی بژی لەسەر ئەم خاکە" ئێ باشە مووچەخۆری عێراق و هی هەرێم خزمەتی عێراق دەکات! بەڵێ ئێستا چەند ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن کە ئەمنیەتیان پارێزراوە چەند شت بۆ عێراق لەدەروازەی ئیبراهیم خەلیل و دەروازەکانی تری هەرێم داخڵ دەبێت، ئێمە بەشێکێن لە سیستەمی ئەمنی و ئابوری و ڕۆشنبیری ئیتر نابێت خەڵک سزابدرێت لەسەر هەڵوێستێکی حکومەت یان لایەنی سیاسی". 


AM:09:08:18/05/2022