ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی و دەوروبەری گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان دەستپێکردەوە، هاوکات دەرگاکانی زانکۆیان داخست.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ چوارشەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی و دەوروبەری لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکەدا داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و حكومەتی هەرێم دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن و كێشەكانیان چارەسەر بكەن.