لە ئاکرێ گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە سنوری قەزای ئاکرێ گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ بە بە چەک  کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) کە خێزاندارە، لە شاردێی بجیلی قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە بەچەک لەسەر گۆری مامی لە شاردێی بجیل کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە. 


PM:12:13:18/05/2022