کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان بەرپرسێکی حزبی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ پاش ئەوەی دەنگی تەقەیەکی زۆر لە بەشی پشتەوەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بیسترا، دەرکەوت کێشە لە نێوان بەرپرس و هێزێکی ئەمنی دروستبووە لەسەر بوونی زیادەڕەویی.
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە بەرپرسێکی حزبی ماوەی (١٧) ساڵە بە زیادەڕەوی لە زەوی و باخێکی حکومەتدایە، هاوکات دوای چەند جارێک ئاگادارکردنەوە، شوێنەکەی رادەستنەکردووەتەوە و ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چوونەتە ئەو شوێنە، بەڵام رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و تەقەی لێکردوون.