کەشناسێک پێشبینیەكانی خۆی بۆ گەرمای وەرزی هاوینی ئەمساڵ ڕاگەیاند

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەكات، هاوینی ئەمساڵ لە عێراق و ھەرێمی كوردستان تێكرای پلەكانی گەرما بەرێژەی لەسەدا ٦٠ بۆ ٧٠ بەرزتر ببنەوە.

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەپشت بەستن بە كۆكراوەی زانیاری و پێشبینی وەرزانەی چەند مۆدێلێكی جیھانی كەشوھەوا لە ھاوینی ئەمساڵدا پێشبینی دەكرێت لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراستدا عێراق و ھەرێمی كوردستان تێكرای پلەكانی گەرما بەرێژەی لەسەدا ٦٠ بۆ ٧٠ بەرزتربن لە تێكرای ناوەندی تۆماركراوی ساڵانی ١٩٩١ - ٢٠٢٢ بەم شێوەیەش ھاوینێكی گەرمتر لە ئاسمان ئەبێت نزیك و ھاوشێوە لەگەڵ وەرزی ھاوینی ساڵی ڕابردوودا". 

ئەوەشی خستەڕوو: بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لەگەڵ ڕوودانی گۆرانكاری گەورە لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ئەنجامی كاریگەری دیاردە ئاوھەواییەكان كە كاردەكاتە سەر كەشی ناوچەكانمان و وە خۆڵبارین كە ئەمانە كاریگەریان ئەبێت لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما ، وە بۆ نیوە گۆی باشوری زەوی كە وەرزی زستانە دەستپێدەكات لەھەریەكە كیشوەرەكانی ئەمریكای باشور و ئوستراڵیا باشوری كیشوەری ئەفریقا پێشبینی دەكرێت زستانێكی ساردیان ھەبێت و تێكرای پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكاندا نزمتربن لە تێكرای ناوەند.

وتیشی" سەبارەت بە وەرزی بارانبارینی ساڵی ئایندە ھەرچەندە پێشبینی زۆر دروست لەم كاتەدا بەردەست نیە بەڵام بەپێ ئەو پێشبینیانەی ئێستا ھەیە لە وەرزی پایزی ئەمساڵەوە ئەگەر ھەیە دیاردەی لانینا لە زەریای ھێمندا بەڕەو نزیك نۆرماڵ بگۆرێتەوە كە ئەمەش تا رادەیەك دڵخۆشكەرە بۆ وەرزی بارانبارینی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ لەناوچەكانمان كە بۆ ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەھۆی بەردەوامی دیاردەی لانینا و دیاردە ئاوھەوایەكانی دیكە كە لەبەرژوەندی كەشی ناوچەكەدا نەبووە وشكە ساڵی و كەم بارانی باڵادەست بووە بەسەر كەشی ناوچەكانمان".


PM:01:46:18/05/2022