بەپێی بڕیارێک، حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی
لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی ئەو پێشینانەی کە
لای هاووڵاتییانە تا ٦ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئایارحکومەتی هەرێمی
کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لێخۆشبوونەکە ئەم بەشانە دەگرێتەوە:
پێشینەی خانووبەرە
قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون
بانکی خانووبەرە
پێشینەی هاوسەرگیری
قەرزی بچووک
پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵ و پێشینەی پیشەسازی و
گەشتیاری