خانەقین.. ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە باڵەخانەی قوتابخانەیەكی خانەقین كەوتەوە و زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لەبەرگری شارستانی خانەقین رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە قوتابخانەی بنەڕەتی زەینەب لە گەڕەكی ئەركەوازی شاری خانەقین كەوتەوە، کە هۆکارەکەی شۆڕتی کارەبا بووە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت زیانی ماددی نزیكەی پێنج ملیۆن دیناری لێکەوتبێتەوە و پێداویستییەکی زۆری قوتابخانەکە سوتاوە.

 



PM:03:54:18/05/2022