ئەندامێکى سەرکردایەتی پارتی بڵاویکردەوە، بە فەرمی
داوای کۆبوونەوەیان لە یەکێتی کردووە و لەم رۆژانەدا کۆبوونەوەکە لە ئاستی مەکتەبی
سیاسیی هەردوولا ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ ١٨ی ئایار، ئاراس حەسۆ میرخان ڕایگەیاند،
"پرسی سەرۆککۆمار یەکێک لە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتییە، ئەگەر تەنانەت لەسەر
سەرۆککۆمار رێکنەکەوین نابێ هەموو کێشەکانی دیکەش زەق بکەینەوە، وتیشى جاری پێشوو د. بەرهەم بەسەر بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
سەرکەوت، بەڵام دنیا کۆتایی پێنەهات و بەیەکەوە دانیشتینەوە و لەسەر بابەتی دیکە رێککەوتین".
پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی سیستمی
هەڵبژاردن لە یەک بازنەوە بۆ چەند بازنەیەک یەکێکە لەو بابەتانەی، کە کۆبوونەوەکانی
پەرلەمانی پەکخستووە.
ئاراس
حەسۆ میرخان وتیشی "هیچ کاتێک سوور نەبووین لەسەر ئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار
نەکرێتەوە، بەڵکو وتومانە گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن بەو مانایەیە کە هەڵبژاردن
لەکاتی خۆیدا نەکرێت و قەت نەمانوتووە سیستمی هەڵبژاردن دەبێ یەک بازنە بێت و بەهیچ
شتێکی دیکە رازی نییە".