ئه‌و هاوڵاتیه‌ کوردەی باکور شه‌وی رابردوو لە سلێمانی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكرا گیانی لەدەستدا

 زەکی محەمەد چەلەبی خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی، کە شەوی ڕابردوو تەقەی لێکرا ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەسەر شەقامی بەختیاری لە سلێمانی، ماتۆڕێک کە دوو چەکداری دەماکداری لەسەر بووە، تەقەی لە ڕێستۆرانتی دەنیز کرد و بەوهۆیەوە خاوەنی ڕێستۆرانتەکە کە خەڵکی باکوری کوردستان بەسەختی برینداربووە.   

دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، لە سەرەتادا پزیشکەکان ڕایانگەیاند بوو کە "فیشەکێک بەر سکی کەوتووە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە فیشەکێکی دیکە بەر سنگی کەوتووە و دڵی پێکاوە."   

بەپێی زانیارییەکان "زەکی چەلەبی"ـە، جگە لەوەی خاوەنی ڕێستۆرانتەکەیە، نوێنەری پێشووی هەدەپە و نوێنەری كرێكارانی باكوریش بووە لە سلێمانی.   

زەکی چەلەبی تەمەنی لە ٥٠کاندایە و زیاتر لە ١٠ ساڵە لە سلێمانی کار دەکات، لە باکوری کوردستان قاچاخ بووە و نەیتوانیوە بچێتەوە ئەوێ.   

 

 



PM:06:58:18/05/2022