ڤیدیۆ.. دینە گۆڕانکاری تەواو لە ستایڵی خۆیدا دەکات

گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان دینە لە نوێترین دەرکەوتنی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی گۆڕاوە.

دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکەی بڵاوکردۆتەوە کە بە تەواوی شکڵی رووخساری گۆڕاوەو بەم ستایڵە نوێیەوە نا ناسراێتەوە.
ئەو هەرمەندە لەبەرخۆیەوە گۆرانیەک دەڵێتەوە کە ئاوازی مامۆستاکەی هەڵکەوت زاهیرە و نووسیوویەتی" ئەمە یەکێک لە جوانترین ئاوازەکانی مامۆستا هەڵکەوت زاهیرە ".

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.  ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.



PM:10:26:18/05/2022