ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی تووشبوونی گۆرانیبێژی دیاری شاری دهۆک (ژینێ ئەتروشی) بە نەخۆشی شێرپەنجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە، کە بۆتە مایەی پرسیار لە لای بینەر و هەوادارەکانی.
لەمبارەیەوە زانست هەولێری بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی ژینێ ئەتروشی هەواڵەکەی بۆ فانەکانی پشت ڕاست کردەوە و دەڵێت" بابەتی تووشبوونی ژینێ ئەتروشی بە نەخۆشی شێرپەنجە راستە، بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و گرفتێکی ئەوتۆی نییە".
ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لەدایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.