بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر سەربازی زلێکانی تورکیا

ئەمشەو شەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێڕشکرایە سەر بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا لە باشیکی سەر بە پارێزگای موسڵ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" کاتژمێر ١٠:٣٠ ی ئەمشەو شەش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی زلێکان لە ناوچەی باشیک".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە زیانی گیان لەو سەربازگەیەی تورکیا کەوتووە کە نزیکەی هەزار سەربازی تێدایە.

هەروەها هاوڵاتیەکی کوردی کە لە ناو سەربازگەکەدا بۆتە قوربانی و گیانی لە دەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایەنێکی نوێ بە ناوی ئازادی شەنگال بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی خستۆتە ئەستۆ.



PM:11:32:21/05/2022