داوا دەکرێت نێچیرڤان بارزانی دەست لەکاربکێشێتەوە
دوا لە بافڵیش دەکرێت دەست لەکاروباری حکومەت وەرنەدات


لەتیف مستەفا کەسایەتی سیاسی و یاسایی دیار رایگەیاند " با نیچێرڤان بارزانی دەست لە پۆستە حیزبیەکەی بکشێنێتەوە"، هەروەها داوا لە بافڵ تاڵەبانیش دەکات دەست ھەلبگرێ لە دەست وەردان لەکاروباری حوکمەت و جێی بێلێ بۆ دامو دەزگا حکومیەکانی پارێزگا ، ئەگەر ئەوەی پێ ناکرێ با بچێتە ناو حوکمەتەوەو پۆستێک وەربگرێ.

لە پۆستێکدا لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت" ئەگەر بەراستی درک بە مەترسیەکانی سەر ھەرێم دەکەن ، بە کۆبوونەوەی بێ ناوەڕۆک چارەسەر ناکرێ بەلکو ھەنگاوی کردەیی دەوێت".

دەقی نووسینەکە..
 
ئەگەر بەراستی درک بە مەترسیەکانی سەر ھەرێم دەکەن ، بە کۆبوونەوەی بێ ناوەڕۆک چارەسەر ناکرێ بەلکو ھەنگاوی کردەیی دەوێت
فەرموو ئەگەر دەتانەوێ لاپەڕەی نوێ ھەلبدەنەوەو کۆبونەوەکانی نێچیرڤان بەرزانی بەرھەم داربن
یەکەم : وەک ھەر سیستمێکی پەرلەمانی دنیا سەرۆکی ھەرێم دەست لە پۆستە حیزبیەکەی بکشێنێتەوەو ببێتە کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی ھەمووان بە نوێنەری خۆیانی بزانن، ئەگەر ئەوەی پێ ناکرێ با دەست لەسەرۆکایەتی ھەرێم بکێشێتەوە
دوەم : پاڤێل تاڵەبانی دەست ھەلبگرێ لە دەست وەردان لەکاروباری حوکمەت و جێی بێلێ بۆ دامو دەزگا حکومیەکانی پارێزگا ، ئەگەر ئەوەی پێ ناکرێ با بچێتە ناو حوکمەتەوەو پۆستێک وەربگرێ
ئاخر ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لە سلێمانی ھەرگیز لەسەردەمی باوکیشی نەکراوە ، ئەوکاتەی دوو ئیدارەیی دروست بوو یەکێتی لە سلێمانی حوکمەتی پێک ھێنا ،تاڵەبانی بۆ ئەوەی شەرعیەت بە کارەکانی بدات پۆستی سەرۆکی ھەرێمی دروست کردوو لەو رێگەیەوە کارەکانی دەکرد، بەلام ئەوەی ئێستا پاڤێل تاڵەبانی دەیکات ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە
سێیەم با مەسرور بارزانی داوای لێبوردن لە گیراوانی بادینان بکات و ئازادیان بکەن و قەرەبویان بکاتەوە
چوارەم دزی داھاتی ناوخۆی ھەردوو زۆن رابگرن
پێنجەم : دلنیایی بدەن موچەی بێ پاشەکەوت بدەن لەکاتی خۆیدا 
ئەو پێنج ھەنگاوە بنێن ئیتر بۆ ھەنگاوەکانی ترتان دەشێ جۆرێک لە متمانە بۆ کۆبونەوە بێ ناوەرۆکەکانتان بگەڕێتەوەو خەلک تۆزقالێک ئومێدی بۆ بگەرێتەوەو بتوانرێ مەترسیەکان تێپەرێنین



AM:01:09:22/05/2022