گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکار بەسەردا نەهات و بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی بەجێگیری مایەوە و هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١١٢ دۆلارو ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١١٢ دۆلارو٤ سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١١٠ دۆلارو ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٩ دۆلارو ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری دەرکرد کە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزی.



AM:08:10:22/05/2022