"تەماح كراوەتە سەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە"

ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان،  ڕایگەیاند "تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە".

ئەمڕۆ ٢٢ی ئایار یەکشەممە، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان،ڕایدەگەیەنێت " زبڵدانی كانی قڕژاڵە لە هەولێر هەیە چەند هاوڵاتییەك ڕۆژانە لە نێو ئەو زبڵدانە كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە یەك تۆن دەبەی ئاوی بەتاڵ ٣٠٠ دۆلار دەكات و یەك تۆن كارتۆن ٢٠٠ دۆلار دەكات ئێستا كۆمپانیایەك هێنراوە ڕێگەنادرێت ئەو كەسانە زبڵدان كۆبكەنەوە".

عەلی حەمە ساڵح  وتیشی" ئێستا دوو بژاردە دراوە بەو كەسانەی زبڵ كۆدەكەنەوە كە دەبێت دەستبەرداری كارەكەیان بن یاخود ئەگەر دەیانەوێت بمێننەوە دەبێت ڕۆژانە بە 20 هەزار دینار بۆ كۆمپانیاكە كاربكەن لەكاتێكدا ئەگەر خۆیان كار بكەن ڕۆژانە ٥٠هەزار دیناریان دەستدەكەوت".



AM:08:40:22/05/2022