ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان سه‌ردانی سلێمانی دەکات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەکگرتوو
و کۆمەڵ کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ ٢٢ی ئایار یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی
شاری سلێمانی دەکات، و لە سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ
سلێمانی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی خولی١٦ ی كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان
ده‌كات و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه.
کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی چه‌ند
دۆسیه‌یه‌كی گرنگ له باره‌ی ڕه‌وشی ھه‌رێم و عێراق تاوتوێ بکەن.
بڕیاریشه دواتر نێچیرڤان بارزانی به جیا له‌گه‌ڵ
ھه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین به‌ھادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی
باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبێته‌وه.