فەلەکناسێکی سعودی کە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کەشوهەوایە،
بڵاویکردەوە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەکەوێتە ٩ی تەموزی ٢٠٢٢
.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢، عەبدوڵا مەسنەد
لە تویتەری خۆی وەک ئاسانکارییەک بۆ حاجیانی ماڵی خوا ڕایگەیاند، مانگی زولقەعدە ٣٠
ڕۆژ تەواو دەکات و ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحەجەیە، هەروەها ڕۆژی
٨ی تەموزی ٢٠٢٢ (هەینی)، ڕۆژی وەستانی عەرەفەیە.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە کە "ڕۆژی شەممە (٩ی
تەموزی ٢٠٢٢) یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە."