نوسەر و ڕوناکبیر (کامیار سابیر) لە سلێمانی دەستگیرکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر سكاڵای یاسایی حاكم شێخ لەتیف کەسایەتی سیاسی و یاسایی دیار، نوسەر و ڕوناکبیر (كامیار سابیر) لە بنكەی پۆلیسی سەرچنار لە شاری سلێمانی دەستگیركرا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ کامیار سابیری نوسەر لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار لەسەر سکاڵایەکی یاسایی حاکم شێخ لەتیف دەستگیر کرا و بە بڕیاری دادوەر تا ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە لە زیندان دەمێنێتەوە. 

هاوکات لای خۆشیەوە لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کەیسی کامیار سابیری نوسەر بڵاوکردەوە و دەڵێت" ساڵ و نیوێک لەمەوبەر وتارێکی نوسی کۆمەلێک قسەی دایە پال بەندە گوایا من کەسێکی تائیفی و شۆڤێنی و چی و چیم گوێم نەدایە چونکە دەچنە خانەی رەخنەوە، وەک چۆن مافی رەخنگرتنم ھەیە لە خەلک، خەلکیش مافی ئەوەی ھەیە رەخنەم لێ بگرێ ئەگەر ناراستیش بێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ماوەیەک دوبارە وتارێکی تری نوسی سەرەڕای دوبارەکردنەوەی ئەو قسانە تۆمەتیشی بۆ ھەلبەستم گوایا من گەندەلم و مووچەی خانەنشینی حاکمی لە ھەرێم و مووچەی خانەنشینی بەغداشم ھەیە، نەم ویست وەڵامی بدەمەوە، چووم لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار سکالام لەسەر تۆمار کرد، وتم کەی ھاتەوە و ئسپاتی کرد من داوای لێ بوردن لە ھەموو خەلک دەکەم. 

دەقی وەڵامەکەی حاکم شێخ لەتیف: 

سەبارەت بە سکالاکەی کامیار سابیر

ساڵو نیوێک لەمەوبەر وتارێکی نوسی کۆمەلێک قسەی دایە پال بەندە گوایا من کەسێکی تائیفی و شۆڤێنی و چی و چیم گوێم نەدایە چونکە دەچنە خانەی رەخنەوە ، وەک چۆن مافی رەخنگرتنم ھەیە لەخەلک ، خەلکیش مافی ئەوەی ھەیە رەخنەم لێ بگرێ ئەگەر ناراستیش بێ
دوای ماوەیەک دوبارە وتارێکی تری نوسی  سەرەڕای دوبارە کردنەوەی ئەو قسانە تۆمەتیشی بۆ ھەلبەستم گوایا من گەندەلم و مووچەی خانەنشینی  حاکمی لە ھەرێم و مووچەی خانەنشینی بەغداشم ھەیە.

نەم ویست ولامی بدەمەوە ، چووم لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار سکالام لەسەر تۆمار کرد ، وتم کەی ھاتەوە و ئسپاتی کرد من داوای لێ بوردن لە ھەموو خەلک دەکەم. 

ئەگەریش راست  نیە نابێ لە ژێر سێبەری رەخنە گرتن  رەش و سپی تێکەڵ بکرێ تۆمەت بۆ خەلکی دروست بکرێ .

کەزانیم لە کوردستانە ژمارەی تەلەفۆنەکەیم دەسکەوت و دام بە بنکەی پۆلیس و ئەوانیش داویانە  بە دادوەر ،  نیوەرۆ زانیم دادوەرتەوقیفی کردوە 

تەنھا لەسەر ئەوە  سکالام لێ کردوە، ئەگەر راستە با بیسەلمێنێ و من داوای لێ بوردنی لێ دەکەم 

ساخ کردنەوەی ئەم بابەتەش زۆر ئاسانە ئەوە دادگای سلێمانیە با پرسیاریان لێ بکات

ئەگەر راستیش نیە دەبێ سزای تۆمەت ھەلبستن وەربگرێ، یان داوای لێ بوردن بکات منیش دەچم سکالاکەم دەکێشمەوە

کێ قبول دەکات سوکایەتی پێ بکرێ و تۆمەتی بۆ ھەلبەسترێ وکەرامەتی بشکێندرێ و بێ دەنگ بێ؟
بێ دەنگیش بومایە دەیانوت راست دەکات

ئیتر بریارم داوە ھەر کەسێک تۆمەتم بۆ ھەلبەستێ «نەک رەخنە» دیدەم بە دادگا


PM:04:13:22/05/2022