نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەكان لەشاری سلێمانی باشبوون و دەڵێت "پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی لە جاران باشترە و شەڕی راگەیاندن كەمتر بووەتەوە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكان، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كرد و رایگەیاند "پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی باشترە لە جاران شەڕی راگەیاندن لە فەیسبوك زۆر كەمتر بووەتەوە و هیوادارین نەمێنێت".
بارزانی وتیشی "دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و كێشەكان چارەسەر بكەین، داهاتوومان هەر ئەوەیە كە پێكەوەین لەگەڵ هەموو لایەنەكان".
هەروەها وتیشی "نامەیەكم نوسیوە بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ چارەسەری كێشەی هەڵبژاردن و كێشەكان لەگەڵ بەغدا".