كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار راگەیەنرا


بڕیارە رۆژی 7ی مانگی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (سپی) راگەیاند "بڕیارە لە ٧ ی حوزیرانەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار بكرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە كۆتایی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كۆتایی دێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد "ئەم مانگەش مووچە بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت، هەروەها تا ئەو كاتە پارەی نەختینە لە بانكەكانی هەرێمدا دەبێت و هیچ كێشە و قەرەباڵغی و كێشە دروست نابێت".

لە دوو مانگی رابردوودا بەهۆی درەنگ دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دروستبوو، بەڵام لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی حكومەتی هەرێم بڕیاردرا، لەمەودوا مووچەی فەرمانبەران لە داهاتی نەوت و 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دابەش بكرێت.



PM:09:58:22/05/2022