وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم ژمارەیەک رێنمایی بۆ خۆپاراستن له‌ خۆڵبارین بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ خۆپاراستن له‌ كاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە بڵاوكرده‌وه‌ و داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات، کە له‌ كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌دا ماسك ببه‌ستن.

ده‌قی رێنماییه‌كان بەمشێوەیەیە:

پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و تۆز و خۆڵ چی بکەین ؟؟؟؟

 کاریگەریەکان:

٭ دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و  پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.

٭ هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

٭ فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.

٭ ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

٭ زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

٭ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و  ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

پێویستە  هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:

-  داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

- دەرگا و پەنجەرە دابخە  ئەگەر بۆ حاڵەتی  زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.


AM:08:55:23/05/2022