بەهۆی خۆڵبارینێکی چڕ لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم و عێراق فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی شاری هه‌ولێر ڕایگەیاند لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه چڕه‌ى ئه‌مڕۆوه، له كاتژمێر (٨:٠٠)ى به‌یانییه‌وه، گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاگیراون".
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ڕه‌وشى كه‌شوهه‌وا ئاسایی نه‌بێته‌وه، گه‌شته‌كان ده‌ست پێناكه‌نه‌وه.
ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەولێر لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى گرتووه‌ته‌وه، کە بەهۆیەوە مه‌وداى بینین كه‌م بووەتەوە.