خانەنشینێک لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ لە بانکی بەختیاری سلێمانی لە گەڕەکی رزگاری خانەنشینێک لە سەرەی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا خانەنشینێکی تەمەن (٧٥) ساڵ، لە بانکی بەختیاری شاری سلێمانی لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەی بە کتوپڕ گیانی لەدەستدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی هۆکاری راستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی دەستنیشان بکرێت. 


AM:11:58:23/05/2022