نەتەوە یەکەگرتووەکان کۆبوونەوەیەک لەبارەی هەڵبژاردنەوە بۆ کەسی یەکەمی حیزبەکانی کوردستان سازدەکات

لە چوارچێوەی ئەو گرنگیدانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵبژاردنی دەدات لە عێراقدا، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەولێر لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووە، کۆبوونەوەیەک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ کەسی یەکەمی حیزبە بەشداربووەکانی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان رێکبخرێت.

لەسەر بانگهێشتی بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بڕیارە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە هەولێر لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی کۆبوونەوەیەک بۆ کەسی یەکەمی حیزبەکوردستانییەکانی پرۆسەی سیاسی لە کوردستان رێکبخرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و شێوازی هەڵبژاردنەکەوە دەکرێت.

ئەم بانگهێشتەی بلاسخارت بە ئامانجی ئەوەیە نەتەوە یەکگرتووەکان هاریکاری هێزە کوردستانییەکان بکات تا هەڵبژاردن بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدەن.

لایەنە بەشداربووەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی.



PM:05:18:23/05/2022