هاتوچۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەكانی هەرێم و كەمبوونەوەی ڕادەی بینین هۆشداری دەداتە شۆفێران لەوەی شۆفێران بەشێوەیەكی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بكەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە شۆفێران دەكات بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەكانی هەرێم و كەمبوونەوەی ڕادەی بینین، پابەندی ڕێنماییان بن لە پێناو سەلامەتی هەمووان.

سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەكان و ڕێگاكانی دەرەوەی شار تا دەكرێت ئەو ڕێگایانە بەكار نەهێنرێت و گەشتەكان دوا بخرێن تا ئەو كاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە كۆتایی پێدێت.

 

ڕێنماییەكانی كاتی خۆڵبارین :

كەمكردنەوەی خێرایی

پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەكان

داگیرساندنی گڵۆپی تەم

بەكارهێنانی ماسك بۆ پاراستنی تەندروستیت

‎‎لەكاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوەچوون:

۱۸۸ كۆنترۆڵی هاتووچۆ

ژمارە ۱٠٠ سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەكان PJCC

۱۲۲ فریاگوزاری تەندروستی

۱۱٥ بەرگری شارستانی

۱٠٤ پۆلیسی فریاكەوتن

۱٠٦ ئاسایش



PM:07:13:23/05/2022