زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سبەی سێشەممە دەكات بە پشوو


زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كردووە سبەی دەكەنە پشوو.

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی كوردستانی بەگشتی و پارێزگایی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە، بۆ پاراستنی تەندروستی خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە بەئەنجومەنی زانكۆ بەخشراوە، بە پێی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاو وتوێژینەوەی زانستی ژ(١٠) ی ساڵی (٢٠٠٨) ، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندرووستیەكانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و زانیارییە كەشناسیەكان، كە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە ، بە بڕیاری ئەنجوەمەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی  سبەینێ  سێ شەمم 24ی5ی2022 لەسەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكان و دامەزراوەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمییە. 

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەڵێت "سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانیش دەسەڵات لای ئەنجومەنی كۆلێج و پەیمانگاكان دەبێت بۆ گونجاندنی ئەم پشووە لەگەڵ خشتەی تاقیكردنەوەكان بە پێی پێویست".

پێشتریش پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە سبەینێیان كردە پشووی فەرمی.




PM:11:34:23/05/2022