بەهۆی خۆڵبارینێکی چڕ لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم و عێراق فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە" لە كاتژمێر (٩:١٥) بههۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی هەولێر بۆ ماوهیەکی کاتی رابگیرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، دووبارە سەرجەم گهشته ئاسمانییەکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕاگیرا.