زانا مەلا خالید: سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی پاشنیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆببێەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " بڕیارە سبەی کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆببێەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بەو پرسانەی کە پەیوەستن بە کاروباری پەرلەمانەوە بەشێوەیەکی گشتی".

وتیشی " لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی وەک کۆمسیۆن و هەڵبژاردن و پرسەکانی دیکەی کە پەیوەندیدارن بە کاروباری پەرلەمانەوە دەخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوابەدوای کۆبوونەوەکە ئەنجامەکەشی ئاشکرا دەبێت، کۆبوونەوەکەی سبەی ئەنجامدەدرێت چونکە بڕیاری لەبارەوە دراوە.



PM:01:49:24/05/2022