گۆرانیبێژی ناسراوی کورد شاناز زاهیر پاشماوەیەک لە دەرنەکەوتنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرلەنوێ دەرکەوتەوە و نوێترین بەرهەمی بەناوی (جوانترین درۆزن) لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.
شاناز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، لەگەڵ دانانی وێنەکەی ئاشکرای دەکات، کە ڤیدیۆ کلیپێک بەناوی (جوانترین درۆزن) لە ڕۆژی ٢٧ی ئایاردا بڵاودەکاتەوە.
شاناز لەبارەی بەرهەمە نوێکەی دەڵێت، ئەم بەرهەمە یەکێکە لە هۆنراوەکانی رەنج سەنگاوی، لە هەمان کاتدا بۆ هەوادارەکانی نوسیووە" چاوی چاوەڕوانیتان ماچ دەکەم".
شاناز زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادەنرێت، لە مناڵیەوە خولیای ھونەری بووە. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەست بە یەکەمین کارەکانی دەکات. یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیەکی زۆری لێکرا،لە ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لە ھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.
لە چەندین سرودی نیشتمانی بەشداریووەو وەک سرودی (بۆ کوردستان) بە ھاوبەشی چەند ھونەرمەندێک وەک (پەیوەند جاف، عەبدول قەھار زاخۆیی، مۆنیکا، و میرا) ھەروەھا سرودی سەربەخۆبوون پەیامێکی گرنگ بوو بانگەوازی بۆ یەک. ڕێزی ناو گەل و سەربەخۆبوونی کوردستان ھەروەھا سرودی نۆێبوونەوەو سرودی (ھەماوەند) ئەمانە ھەمووی.