وەزیری دارای بەڕێوەبەری بانکێکی لەکارەکەی دوور خستەوە

لەدوای گیان لەدەستدانی چەند خانەنشینێک لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا، بەڕێوەبەری بانکێک لە سلێمانی، لەلایەن وەزیری دارایی لە پۆستەکەی لادرا. 


ئەمڕۆ ٢١ی ئایار سێشەممە، ڕوقیە سەعید، بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی لە گروپی تایبەت بە بەڕێوەبەری بانکەکان لە نامەیەکدا نوسیویەتی، "بۆ گشت هاوپیشەکانم لە هەموو بانکەکان، من خواحافیزی لەم گروپە دەکەم و سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم بە هۆی لاچوونم لە پۆستی بەڕێوبەر بە فەرمانی بەڕێز جەنابی وەزیر و درێژە بە کاری وەزیفی خۆم دەدە، لە یەکێک لە بانکەکان". 

ئەمەشدوای ئەوەدێت کە لەماوەی ڕابردوودا، سێ خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەکەیاندا ، لەبەردەم بانکی تانجەڕۆی سلێمانی گیانیان لەدەستدا و وەزیری داراییش لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بەڕێوەبەری بانکەکە پێکهێنابوو. 



PM:02:26:24/05/2022