ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوان


لە یاری کۆتایی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی جامەکە بۆ جاری ١٤ لە مێژوویدا.
یانەی لیڤەرپوڵ بە درێژایی یاریەکە باشتر بینراو زۆرترین مەترسی دروست کرد، بەڵام لە خولەکی ٥٩ی یاریەکە ڤینسیۆسی بەرازیلی توانی گۆڵی بردنەوە بکات و نازناوەکە بۆ ریاڵ مەدرید بۆ جاری ١٤ بباتەوە.

ئەمە نازناوی پێنجەم بوو بۆ ئەنچلۆتی، کە ئەمەش ژمارەی پێوانەییە.





AM:12:38:29/05/2022