بەهۆی کەمی
کارەباوە کە دەدرێت بەشارەکە، ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی گەورە لە سەر ڕێگای کەرکوک-هەولێر
ساز کراو ڕێگاکە بۆ چەند کاتژمێرێک داخرا.
ئەمڕۆ
چوارشەممە خۆپیشاندانێکی فراوان لەسەر ڕێگای هەولێر کەرکوک بەڕێوە چووڕێگاکە بۆ
چەند کاتژمێرێک ڕاگیرا، پەیامنێری سپی لە کەرکوک ڕاگەیاند " کورد و چەند
نەتەوەیەکی دیکە بەژداریان تێداکردووە، لە سەرشەقامەکە ئاگریان کردووەتەوەو
ڕێگاکەیان داخستووە، دواتر هێزێکی ئەمنی ڕژانە نێو خۆپیشاندانەکە بەمەبەستی کۆتای
پێهێنانی خۆپیشاندانەکە".
وتیشی "لە
ئێستادا خۆپیشاندانەکە ئاسای بووەتەوە و بڕیار دراوە کە حکومەت کارەبای شارەکە چاک
بکات. "