وەزارەتی تەندروستی: گرنگە سەركردەكان گوێ لە فكر و داخوازییەكانی منداڵان و گەنجان بگرن



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری نایەكسانی لە مافەكانی منداڵاندا نیشاندا، بۆیە ئێستا لە هەموو كاتێك گرنگترە كە سەركردەكان گوێ لە فكر و داخوازییەكانی منداڵان و گەنجان بگرن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی رۆژی جیهانی مناڵانەوە رایگەیاندووە "مافەكانی منداڵ و تەندروستیان پێویستە لە پێشینە بێت و هەموو لایەك پێویستە گرنگیەكی تایبەت بە منداڵ بدات، چونكە بناغەی هەر كۆمەڵگایەكی سەركەوتوو بە گرنگیدان بە مافی منداڵان دەست پێدەكات".

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە "لەم دوو ساڵەی كۆتایی نەخۆشی كۆرۆنا كاریگەری نایەكسانی لە مافەكانی منداڵاندا پیشاندا، منداڵان و گەنجان بۆ كۆتاییهێنان بە ڕەگەزپەرستی و جیاكاریی، بیر لە كێشە و خەمی نەوەكانیان دەكەنەوە، وەك گۆڕانی كەشوهەوا، پەروەردە و تەندروستی دەرونی، داوا لە گەورەكان دەكەن كە داهاتویەكی باشتر دروست بكەن".

راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت "لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا لە هەمو كاتێك گرنگترە كە سەركردەكان گوێ لە فكر و داخوازییەكانی منداڵان و گەنجان بگرن بۆ ئەوەی منداڵەكان دوبارە بیر لە داهاتویەكی گەش بكەنەوە".



PM:10:01:01/06/2022