وادەی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی ١ ی بنەڕەتی دیاریکرا

دوابەدوای ڕاگەیاندنی پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، لە خوێندنگەكان دەست بە وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی ١ی بنەڕەتی دەكرێت، كە لەدایكبووانی ساڵی ٢٠١٦ دەگرێتەوە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند فەرمانێكی وزاری بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣  دەركرد و تێیدا پلانی ساڵی نوێیی خوێندن و وەرگرتنی خوێندكاران و دەستپێكی خوێندن و پشووەكان و كاتی تاقیكردنەوەكانی ڕاگەیاند.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە "خوێندكاری وەرگیراو بۆ پۆلی ١ی بنەڕەتی دەبێت تەمەنی لە ١ی١ی ٢٠١٦ بۆ ٣١ی١٢ی٢٠١٦ بێت.

بۆ  تۆماركردنی ناوی خوێندكارانی نوێ‌، پێویستە خوێندكارەكە خۆشی ئامادەبێت و لەگەڵیدا پێناسی منداڵەكە و دایك و باوك و كارتی زانیاری بهێنرێت لەگەڵ كۆپییەكانیان و ٤ وێنەی تازەی منداڵەكە و هەمووی بخرێتە فایلێكی تەرەقەوە و ئامادەبكرێت بۆ تۆماركردن".

 



PM:05:32:08/06/2022