بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ لەو وێستگانەی دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری بەنزین دابەش دەكرێت، بەڵام هەندێجار بەهۆی درەنگ باركردن و درەنگ گەیشتنی بە وێستگەكان بەنزین دوادەكەوێت كە بەدەرە لەدەسەڵاتی ئێمە".
بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "وەك لەپۆستی پێشوماندا ڕامانگەیاند ئەمرۆ بەنزینی نورماڵ بە نرخی ۸٠٠ دینار لەناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار لەو وێستگانەی كە دیاریكراون بەردەست دەبێت و رۆژانەش بەردەوام دەبێت".
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان كە هەر پۆستێك لەم پەیجەوە بكرێت ئێمە بەرپرسین لەراستی و دروستی ناوەرۆكەكەی رەنگە رۆژانە دابەشكردن دوابكەوێت، بەڵام دابەش دەكرێت ئەگەر لەشەویشدا بێت ئەوەش بەهۆكاری درەنگ باركردن و درەنگ گەیشتنی بە وێستگەكان كە بەدەرە لەدەسەڵاتی ئێمە و ئەو كۆمپانیایەی بەم كارە هەڵدەسێت بەهۆی میكانزمی داگرتن و باركرنەوە".